جيهان
Plus4
berî 2 saet

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢ئابی ٢٠٢٦ وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند: رێککەوتنێکی کاتیی یەک ساڵەیان لەگەڵ تورکیا ئیمزا کردووە بەمەبەستی زامنکردنی هەناردەکردنی 750 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رێگەی بەندەری جێهانەوە، کە توانای زیادکردنیشی هەیە.

سەلیم روکابی، وتەبێژی وەزارەت روونی کردەوە کە کارکردن بەردەوامە بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی پڕۆژەی هێڵی بۆڕی (بەسرە – حەدیثە – کەرکووک – جێهان) و رێڕەوی دیکە بەرەو بەندەرەکانی بانیاس و عەقەبە، بەئامانجی هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن