هيلى عيراق لةسعوديا
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet

پەرلەمانتار سعود ساعدی داوایەك ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لەدژی سعودیا بۆ گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی بۆڕییەكەی عێراق لەنێو خاكی سعودیایە و دەستی بەسەردا گیراوە.

 

بەپێی نوسراوی پەرلەمانتارەكە، تێچوی دروستكردنی ئەو بۆڕییە كە بەخاكی سعودیا تێدەپەڕێت ( زوبێر، خریس و یەنبەع ) 2 ملیار و 6 ملیۆن دۆلارە كە بەپارەی عێراق دروستكراوە.

 

ئەو بۆڕییە لە هەشتاكانی سەدەی رابردوو دروستكراوە، لەزوبێری بەسڕەوە دەستپێدەكات تا وێستگەی خریس لەرۆژهەڵاتی سعودیا و دواتر بۆ یەنبع لەدەریای سور.

 

لەساڵی 1990 بەهۆی جەنگی كوەیتەوە كاركردن تێیدا راوەستا، ساڵی 2001 لەلایەن سعودیاوە دەستی بەسەرداگیراوە، ریاز ئەو كاتە لەبەرانبەر كەڵەكەبونی قەرز و راوەستانی كاركردنی تێیدا، دەستی بەسەردا گرتووە.

 

هێڵەكە بەدرێژایی هەزار و 568 كیلۆمەترە و لەئێستادا لەكاركەوتووە.