وزارةتي نوخؤ
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەسەر بڵاوبونەوەی هەواڵی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنێکی راگیراو لەلایەن ئەفسەرێک و سێ پۆلیس لەنێو بنکەیەکی پۆلیسی پارێزگای دیوانیە، ڕێنمایی دا بەدەستگیرکردنی تۆمەتباران و گرتنەبەری رێوشوێنی توندی یاسایی و ئیداری دژی ئەوانەی تۆمەتەکەیان لەسەر ساغ دەبێتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەشڵێت چاوپۆشی لەهیچ کەسێک ناکەین بەتایبەتی ئەگەر بابەتەکە پەیوەندی بە دەستدرێژی کردنەوە هەبێت بۆ سەر کەرامەتی مرۆڤ و سەرپێچی یاسا بێت.