Plus4
berî 3 saet
🔻وتەبێژی حکومەتی عێراق: ناتوانین موچە لەکاتی خۆیدا دابەش بکەین
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند: کەلێنی نێوان داهاتی نەوت و بڕی پارەی موچەی فەرمانبەران زۆر گەورەیە، چارەسەرە ناوخۆییەکان کە حکومەت کاری لەسەر دەکات دەبێتە هۆی دواکەوتنی موچە.
دەشڵێت: لەقەیرانین، ناتوانین هاوشێوەی رابردوو موچە لەکاتی خۆیدا و بەسیستەم دابەش بکەین.
لەبارەی چۆنێتی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مانگانەوە، وتەبێژەکەی حکومەت دەڵێت: وەزارەتی دارایی لەرێگەی فڕۆشتنی سەنەدات و قەرزی ناوخۆیی دابینیکردووە بەڵام ئەگەر قەیرانەکە بەردەوام بێت، ناچارەبین قەرزی دەرەکی بکەین.




