plus4
berî 2 saet
ئینعام عەلائەدین ئەندامی لیژنەی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، لیژنەکەیان داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە ، هاوکاری مانگانەی سودمەندبووانی چاودێری کۆمەڵایەتی (ریعایە) لە 170 هەزارەوە بۆ 250 هەزار دینار زیاد بکرێت.
وتیشی، هەموو هەوڵێک دەدەن تا وجبەی حەوتەم لەچوارچێوەی بودجەی ساڵی 2027 جێیان بکرێتەوەو کارەکانیان تەواو بکرێت و سودمەندبن لە موچەی مانگانەی چاودێری کۆمەڵایەتی.




