ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ڕەتیکردەوە هیچ چالاکییەکی نایاساییان لە عێراق ئەنجام دابێت و لێدوانێکی قاسم عەبودی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراقیش رەتدەکاتەوە.
دوای ئەوەی عەبودی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە کە کاریان بۆ ئۆکرانیا کردووەو چەند شوێنێکیان لە عێراق بۆردومانکردووە ، وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا بەسەرسوڕمانەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە ئەگەر پرسێکی گرنگی لەو شێوەیە هەیە بۆ لایەنی عێراقی ئێمەی ئاگادارنەکردوەتەوەو لە ڕاگەیاندنەکانەوە باسی دەکەن.
باسی لەوەشکردووە، کارێکی قبوڵکراونییە بەرپرسێکی باڵای وەکو راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بەبێ بەڵگە پرسێکی گرنگی لەو شێوەیە لەراگەیاندنەکانەوە بخاتەڕوو.




