plus4
berî 1 meh
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دڵنیای دەداتە ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە بە هیچ شێوەیەک دەسگیر ناکرێت وە لێکۆڵینەوەی لە گەڵ ناکرێت لە سەر خاکی ئەمریکا لە کاتی بەشداری کردنی لە کۆبونەوەکانی وڵاتانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەگرتوەکان لە نیۆڕک .
دڵنیاییەکانی ترامپ بۆ ناتەنیاهۆ پاش لێداوانەکانی زەهران مەمدانی عومدەی شاری نیۆڕک دێت کە رایگەیاندو بوو کە لە گەڵ تیمی یاسایی شارەوانی نیۆرک لە گفتوگۆدایە بؤ دۆزینەوەی دەرەچەکی یاسایی بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی وڵاتانی بیانی بە تایبەت ناتەنیاهۆ کە بڕیاری دەستگیر کردنی بۆ دەرچوە لە دادگای لاهای ساڵی ٢٠٢٤ لە سەرئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژی مرۆڤایەتی لە غەزە .
مەمدانی راشیگەیاند تا ئێستا دڵنیا نیم کە دەستور رێم پێدەدات وەک عومدەی نیۆڕک سەرۆکی وڵاتانی بیانی دەستگیر بکەم lسەر خاکی وڵاتەکەم ، بەڵام لە هەوڵداین دەرەچەیەک پەیدا بکەین .





