plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە 21-8-2022 ، لە رۆژئاوای شاری مۆسکۆ و لە ئەنجامی تەقینەوەی ئوتومبێلەکەی، کچی ئەلێکساندەر دوگن، گەورە راوێژکاری سەرۆکی رووسیا و نەخشەداڕێژەری جەنگ لە ئۆکراینا تیرۆر دەکرێت.
ئەندرای کراسنۆڤ، بەرپرسی بزووتنەوەی ئاسۆی کۆمەڵایەتیی رووسیا کە کەسێکی نزیکی ئەلێکساندەر دوگنە بە میدیای رووسیای راگەیاند، ئامانجی هێرشەکە کوشتنی ئەلێکساندەر دوگن بووە و ئەو ئوتومبێلەشی کراوەتە ئامانج ئۆتۆمبێلی ئەلێکساندەر بووە، بەڵام کچەکەی ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیبوو .