plus4
berî 6 saet
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ٢ حوزەیران پۆلیسی ئەمریکا ڕایگه‌یاند : له میانی زنجیره‌یه‌ك ته‌قه‌كردندا له شاری موسكاتین له ویلایه‌تی ئایۆوای چه‌كدارێك شه‌ش ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی كوشتوه و پاشانیش فیشه‌كێكی به‌خۆیه‌وه ناوه و خۆی كوشتوه.
به‌شی پۆلیسی تاوانی موسكاتین ڕایگه‌یاند لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان له ته‌قه‌كردنه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، شه‌ڕه‌كه له ناكۆكییه‌كی ناوخۆییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه و ئه‌فسه‌رانی پۆلیس دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی ته‌قه‌كردن، چوار كوژراویان له‌ناو ماڵێكدا دۆزیوه‌ته‌وه كه ئاسه‌واری گوللـه به‌جه‌سته‌یانه‌وه بوه.
هه‌رچه‌نده تۆمه‌تباره‌كه پێش گه‌یشتنی هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنی ڕوداوه‌كه هه‌ڵاتوه، به‌ڵام به خێرایی له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتوه، ناوی ڕایان ویلیس مه‌كفارلاند ته‌مه‌ن 52 ساڵ و دانیشتوی ئه‌و شاره‌یه تەرمەکەشی له سه‌یرانگای كه‌ناری ڕوباره‌كه‌ی شاره‌كه له نزیك پردێكی پیاده دۆزرایه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌فسه‌ره‌كان هه‌وڵی قسه‌كردنیان له‌گه‌ڵیدا ده‌دا كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.




