plus4
berî 1 saet
ئەحمەد شەرع لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگاری دێرەزور و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی پارێزگاکە رایگەیاند خەڵکی دێرەزور لە نێو هەمو سورییەکاندا پێگەیەکی گەورەیان ههیه، "خەڵکی دێرەزور خۆشەویست و جێی شانازیمانن ، وە تاجێکن لەسەر سەرمان.
راشیگەیاند ئەو سوکایەتییەی کە ئاراستەی خەڵکی پارێزگاکە کراوە بەر لەوەی ئازاری خەڵکی دێرهزور بگەیەنێت، ئازاری شەخسی منی داوە ، جەختیشی لەوە کردەوە کە مافەکانیان پارێزراون هەروەها مێژوی خەڵکی دێرەزور و هەڵوێستە نیشتمانپەروەرییەکانیان شایەتیان بۆ دەدەن .
ئەم کارەی ئەحمەد شەرع دوای ئەو قسانەی باوکی هات کە خەڵکی دێرەزوور بە وەحشی ودواکەوتو لە قەڵەمداوە .




