کەشتی
plus4
berî 1 saet

دەزگای هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەڕێوەبەری کەشتی  زەبەلاحی نەوت هەڵگری ئەجیۆس فانۆریۆس  ١  لە وڵاتی سەنگافورەوە بڵاوی کردەوە کەشتیەکە کە بڕی ٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقیەوە بارکردووە، پاش ٥ رێگری بە هۆکاری گەمارۆکانی  هێزەکانی دەریایی ئەمریکاوە لە ناوچەی گەروی هورمز توانیتی بەربەستەکان ببڕێت بەرەو وڵاتی فێتنام بەڕێکەوێت ، وا بڕیارە کەشتیەکە کە ئاڵای پەنەمای بەرزکردۆتەوە رۆژی ٣٠ ئایار بگاتە پاڵاوگەی نەجی سۆن لەو وڵاتە.