روداوی هاتوچۆ
plus4
berî 1 saet

دەستگای هەواڵی رۆیتەرز لە زاری پۆلیسی شاری مۆدێنای ئیتاڵی و سەرۆکی شارەوانی بڵاویکردەوە بە هۆی هێرشی ئۆتۆمۆبیلێک بۆسەر کۆمەڵێک خەڵکی لە شاری مۆدینای باکوری ئیتاڵیا ٨ کەس بریندار بوون  .

ماسیۆ مێزیتی سەرۆکی شارەوانیش رایگەیاند چوار کەس لە بریندارەکان باری تەندروستیان زۆر ناجێگیرە.

راشیگەیاند شۆفێرەکە تەمەنی ٣٣ ساڵەو لە دایکبوی باکوری ئیتاڵیایەو  بە ڕەچەڵەک خەڵکی باکوری ئەفریقایە  ،  لە پاش ئەوەی بە مەبەست هێرشی کردۆتە سەر خەڵکەکە بە چەقۆیەکەوە  لە ئۆتۆمۆبیلەکەی هاتۆتە خوارەوە نیازی  توندوتیژی تری هەبووە بەڵام لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە لە ئێساتاشدا لە ژێر لیکۆڵینەوەیە .