Plus4
berî 2 saet
بەپەلە.. سعودیە بەفەرمی یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قوربانی دیاریکرد
کەمێک بەر لەئێستا، دادگای باڵای ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە 27ی ئەم مانگە، یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قوربانە.
دادگاکە لەو ڕووانگەیەوە ئاشکرایکرد: سبەی دووشەممە، یەکەم ڕۆژی مانگی زیلحیجەیە.
ڕوونیشیکردەوە: ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی 26ی ئەم مانگە، حاجییان لەکێوی عەرەفە دەوەستن و ڕۆژی دواتریش واتا 27ی ئایار، یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قوربانە.




