قسەکەر
plus4
berî 1 saet

 ئەمڕۆ یەکشەممە بارەگای خاتەمول ئەنبیا سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە  هۆشدارییەكدا بۆ هاووڵاتیانی لە ئیماڕات و سعودیە و بەحرەین و كوەیت  داوای لێیان کرد ئەو وڵاتانە بەجێبهێڵن ، داواشی لە كەشتیە بازرگانیەكان كرد لە ئاوەكانی كەنداو دووربكەونەوە، هەروەها داوای لە دانیشتوانی رەئس خەیمەی ئیمارات كردووە ناوچەكە چۆڵ بكەن.

لای خۆشیەوە عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هەر گرژیەك لە ناوچەكە روبدات سەردەكێشێت بۆ جەنگێكی گشتگیر.