هێرش کردن
Plus4
berî 2 saet

بەپەلە.. بزانە ئەمریکا کێی کوشتووە؟

 

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: هێزەکانیان بە هاوکاری سوپای نەیجیریا توانیویانە ( ئەبو بیلال مەینوکی ) بکوژن کە کەسی دووەم د١١عش و چالاکترین سەرکردەیان بوە لەسەر ئاستی جیهان.

 

وتیشی؛ ئەبو بیلال وایدەزانی دەتوانێت لەبیابانەکانی نەیجیریا خۆی حەشار بدات بەڵام ئاگادار نەبوو لەژێر چاودێری هێزەکانمانە.

 

ئەبو بیلال مەینوکی؛ ناوی تەواوی ( ئەبو بەکر محەمەد عەلی مەینوکی ) تەمەنی 44 ساڵ بوە، لە شاری مەینوکی ویلایەتی بۆرنۆی نەیجیریا لەدایکبوە.

 

دیارترین سەرکردەی د١١عش بوە لەسنوری ئەفریقیا و سەرکردایەتی گروپی ( مەکتەبی فورقان ) کردووە.

 

ئەمریکا بە چالاکترین سەرکردەی د١١عشی پۆلێن دەکات کە لەساڵی 2018ـــەوە بوەتە ناوێکی دیار لەئەفریقیا.

 

لە ساڵی 2023ـــەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناوی (مەینوکی) وەک تیرۆرستێکی جیهانی ناساندووە.