plus4
berî 1 saet
سەنتەری ئەوروپی بۆ خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان (ECDC) سەرجەم سەرنشینانی کەشتی گەشتیاری هندۆس وەک بەرکەوتنی مەترسیدار ناساند.
رێکخراوی تەندروستی جیهانیش رایگەیاند : رۆژی یەکشەممە سەرنیشینانی کەشتی گەشتیاری هندۆس کە هیچ نیشانەیەکیان نیە دەگەڕینەو وڵاتەکانی خۆیان بە رێگەی گواستنەوەی تایبەتەوە و بە لەبەرجاوگرتنی رێکاری تەندروستی توندوتۆڵ ( کەرەنتینە ) .
ڕێکخراوەکە بڵاویکردەوە لە کۆی هەشت کەسی توشبوی ناو کەشتییەکە، شەش کەسیان توشی ڤایرۆسی هانتا بون و دو کەسیش گومانی توشبونیان هەیە.
راشیگەیانس تا ئێستا سێ کەس لە سەرنشینەکانی کەشتیەکە بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.




