plus4
پێش ٢ ساڵ
ماڵپەڕی مۆنتی كارلۆی نێودەوڵەتی بڵاویكردووەتەوە، بەپێی راپۆرتە ئەمنییەكانی بەغدا، هێزێكی 600 كەسی وەك چەكداری خۆبەخشی عێراقی ئامادەكراون تاوەكو رەوانەی ئۆكرانیا بكرێن و هاوشانی هێزەكانی روسیا بجەنگن.
ماڵپەڕەكە دەڵێت: خۆبەخشەكان چەكداری گروپەكانی حەشدی شەعبین و بڕیارە لەسوریاوە بگوازرێنەوە بۆ ئۆكرانیا و پەیوەندی بەو هێزانەوە بكەن كە لە (دونتسیك و لۆگانسك)ی جوداخوازن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا، چەند هێزێكی سەرەكی لەعێراق خۆیان بۆ پاڵپشتی لەمیحوەری روسیا ساغكردەوە و لەشەقامەكانی بەغداشدا وێنەی پۆتن -یان هەڵواسی، دواتر لەلایەن هێزە عێراقیەكانەوە لادران.
حكومەتی عێراق نایەوێت ببێتە بەشێك لە ململانيیەكان و دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ رۆژئاوا بپارێزێت.