plus4
berî 1 saet
فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەمئەلئەنبیا لە وەڵامی پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە هەنگاوی ئەمریکا بۆ کردنەوەی گەروی هورمز بە هێز رایگەیاند : گەروەکە لە دەستی "هێزە چەکدارەکان"ی ئێراندایە و هۆشداریی دایە کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییە نەوتهەڵگرەکان.
راشیگەیاند پێویستە کەشتییەکان خۆیان لە هەر کردارێک بەدور بگرن بۆ تێپەراندنی گەروەکە بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانیان، ئەگەر نا دەکرێنە ئامانج .
بارەگاکە جەختیکردوەتەوە، هـەر هێزێكی بیانی بە تایـبەت سوپای ئەمریکا لە گـەروی هورمز نـزیـک بێتەوە دەیکەینە ئامانج و هێرشی دەکەنە سەر.




