plus4
berî 1 saet
هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا درا
لەهۆتێل هیڵتۆن کە ئێوارەخوانی پەیامنێرانی کۆشکی سپی تێدا ئەنجامدراو دۆناڵد ترەمپ ئامادەی خوانەکە بوو، تەقەی تێداکرا.
لەکاتی ئەنجامدانی مەراسیمی ساڵانەی کۆمەڵەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی، بەهۆی ڕووداوێکی ئەمنییەوە، هێزە پارێزەرەکان (Secret Service) بەپەلە دۆناڵد ترەمپیان لەسەر ستەیجەکە دوورخستووەتەوە.
لەشوێنی ڕووداوەکە دەنگی هاواری ئەفسەرە چەکدارەکان دەبیسترێت کەدەڵێن "Stay down!" (خۆتان مەڵاس بدەن یاخوود مەجووڵێن)، واتا مەترسییەکی ڕاستەوخۆ لەئارادایە.
تەقە لەو هۆتێلە کرا کە ترەمپ و جێگرەکەی و بەرپرسانی باڵای ئەمریکای لێ بوو
دوای ڕووداوەکەش ترەمپ وتی:
تەقەکەرەکە لە میانی مەراسیمی پەیامنێرانی کۆشکی سپیدا، لەلایەن دەزگای خزمەتگوزاریی نهێنییەوە دەستبەسەرکرا.
یەکێک لە ئەفسەرەکان لە مەودایەکی نزیکەوە فیشەکێکی بەرکەوت و باری تەندروستیی جێگیرە.
ڕووداوەکەی ئەمشەو یەکەم جار نییە و هەوڵەکانی تیرۆرکردن دووبارە دەبنەوە.
من و خانمی یەکەم بەخێرایی گواستراینەوە و ئەفسەرانی جێبەجێکاری یاسا زۆر بەخێرایی وەڵامیان دایەوە.
تەقەکەرەکە کەسێکی زۆر نەخۆشەو نامانەوێت ڕووداوی لەم جۆرە دووبارە ببێتەوە.
یەکێک لەئەفسەرەکان لەمەودایەکی نزیکەوە فیشەکێکی بەرکەوت و باری تەندروستیی جێگیرە.
ڕووداوەکەی ئەمشەو یەکەمجار نییەو هەوڵەکانی تیرۆرکردن دووبارە دەبنەوە.
من و خانمی یەکەم بەخێرایی گواستراینەوەو ئەفسەرانی جێبەجێکاری یاسا زۆر بەخێرایی وەڵامیاندایەوە.
باوەڕ ناکەم هەوڵی تیرۆرکردنەکەم پەیوەندیی بەئێرانەوە هەبێت، بەڵام لێکۆڵینەوە لەهێرشەکە دەکەین.
پێموایە هێرشکارەکە لەم کارەدا بەتەنیا بووەو لەلایەن هیچ کەسێکەوە نەنێردراوە.
هێرشکارەکە نەگەیشتە نزیکمان و هێزە ئەمنییەکان لەمەودایەکی دوورەوە کردیانە ئامانج.
چاودێریی دۆخەکەم دەکردو ئێستا پێموایە دەبوو خێراتر خۆم بچەماندایەتەوەو خۆم بپاراستایە.




