رێکەوتن
plus4
berî 2 saet

دۆناڵد ترەمپ: تائێستا بیرم لەدرێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێراندا نەکردووەتەوە

 

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: تائێستا بیرم لەدرێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێراندا نەکردووەتەوە.

🔸 من ناردنی وەفدی دانوستانكارم بۆ پاكستان هەڵوەشاندەوە.

🔸 ئێرانییەكان هەر كاتێك بییانەوێت دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبكەن.

🔸 نەناردنی وەفدی دانووستانكار بۆ پاكستان، بەهیچ شێوەیەک بەواتای دەستپێكردنەوەی شەڕ نییە.

🔸 تائێستا بیرم لەدرێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێراندا نەکردووەتەوە.

🔸 ئێرانییەکان ڕێککەوتننامەیەکیان پێداین کە دەکرا باشتربووایە.

🔸 بێ هیچ مەبەستێک نێردراو ڕەوانەی پاکستان ناکەم بۆ دانووستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران.

🔸 ئێران سازشی زۆری کردووە، بەڵام هێشتا ئەوەندە بەس نییە.