Plus4
berî 1 saet
وڵاتی مالی لەبەردەم کەوتندایەو گرووپە چەکدارەکان دەستیان بەسەر زۆرێکیدا گرتووە
شەڕو پێکدادان لەنێوان سوپای مالی و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە قاعیدەو د11عـ.شدا بەردەوامەو ئەو گرووپانە بەشێکی زۆری وڵاتەکەیان کۆنترۆڵکردووە.
لەئێستادا سەدان چەکداری ئەنسارول شەریعە، گەیشتوونەتە نێو شاری سێڤارێ لەناوەڕاستی مالی و نزیکن لەکۆنترۆڵکردنی.
وێڕای ئەوەش لەلایەکیترەوە، ئەو گرووپە گەیشتووەتە باکووری شاری باماکۆی پایتەختی مالی و شەڕێکی سەخت لەنێوان سوپای مالی و چەکدارانی قاعیدەو د11عـ.ـشدا بەردەوامە.
لەئێستاشدا گرووپی (نوسرەتول ئیسلام وەلموسلیمین، (JNIM)، گەیشتوونەتە شاری کیدال و بەتەواوی کۆنترۆڵیان کردووە.
کیداڵ، شاری سەرەکیی باکوورەو سوپای مالی و فەیلەقی ئەفریقای ڕووسیایان لەشارەکە کردووەتە دەرەوە، ئەمە جیا لەوەی چەندین ناوچەی تریشیان کۆنترۆڵکردووەو چەندین سەربازگەی سوپای مالیش دەستی بەسەردا گیراوە.
هەر لەمالی، چەکدارانی قاعیدە، هێلیکوپتەرێکی سوپای ئەو وڵاتەیان خستە خوارەوەو دەنگۆی بەدیل گرتنی وەزیری بەرگریی مالیش هەیە، وێڕای کومەڵکوژکردنی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی مەدەنیی ئەو وڵاتە.



