Plus4
berî 1 saet
بۆ سەلامەتیی گیانی حاجیان
عێراق دوو فیرقەو فەوجێکی خستە ئامادەباشییەوە
بۆ بەسەلامەتی گەیشتنی حاجیان بەماڵی خودا، سوپای عێراق بە دوو فیرقەو فەوجێکەوە ڕێگەکان بۆ گەشتکاران سەلامەت دەکەن.
لەپێناو سەلامەتیی حاجیانی عێراق کە بەڕێگەی وشکانی گەشتی حەج بۆ وڵاتی سعودیە ئەنجامدەدەن، وەزارەتی بەرگریی عێراق بە بەشداریی هەریەک لە فیرقەكانی 15 و 20 و فەوجی بیابانی سوپای عێراق، هەڵمەتێكی فراوانی گەڕان و پشكنینیان لەباكووری قەزای حەزەرو باشووری ناحیەی عەبتەی پارێزگای نەینەوا دەستپێكردووە.
ئەم هەڵمەتەی سوپای عێراق، بەمەبەستی دڵنیابوونە لەوەی حاجیان بەسەلامەتی سنووری عێراق بەڕێگەی وشکانی تێبپەڕێنن و هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانیان لەلایەن تـ.ـیرۆریستانەوە نەبێت و بتوانن هەموو ناوچەو ڕێگەکان لەبەردەم گەشتکارانی ماڵی خودا ئاسان بکەن.



