plus4
berî 2 roj
سوپای پاسداران: هەر هەنگاوێکی هەڵە لە گەرووی هورمز، دوژمن دەخاتە ناو گێژاوێکی کوشندەوە
سوپای پاسدارانی ئێران، وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپی دایەوە لەوەی کە گەمارۆ دەخاتە سەر گەرووی هورمزو دەڵێت: هەر هەنگاوێکی هەڵە لەگەرووی هورمز بنرێت دووژمن دەخاتە گێژاوێکی کوشندەوە.
سوپای پاسداران هەڕەشەی ئەوەش دەکات هەر هەنگاوێکی هەڵە، دووژمن دەخاتە نێو گێژاوێکی کوشندەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی پاسداران، بەدرۆن چاودێریی وردی دۆخی گەرووی هورمز دەکرێت.
جەخیشی کردەوە کە هەموو هاتووچۆکان لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی هێزە چەکدارەکاندایە.
هۆشدارییەکی تووندیشی ئاراستەی هێزە بیانییەکان کردو ڕایگەیاند: هەنگاوی هەڵە لەگەرووی هورمز، دەتانخاتە نێو گێژاوێکی کوشندەوە.





