Plus4
berî 1 saet
ئەمریکا هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی دەگمەن دەکات لەدژی ئێران
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا راگەیاند لە جەنگی دژ بە ئێران تاڕادەیەکی زۆر گەیشتوونەتە ئامانجە سەربازییەکانیان.
وتیشی، تا کاتژمێر هەشتی شەو بەکاتی ئەمریکا کە وادەی کۆتایی هاتنی مۆڵەتەکەی ترەمپ بەخۆرهەڵاتی ئەمریکا، دانوستان و گفتوگۆی زۆر لە ئارادا دەبێت.
هیواشی خواست پێش کاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ، وەڵامی دروست لە ئێرانییەکان وەربگرین ئەگەر نا ئەوە هەندیک چەک هەیە تائێستا بەکارنەهێندراوەو رەنگە بەکاری بهێنین ئەگەر ترەمپ رەزامەندی لەسەر بدات.




