Plus4
berî 1 saet
جەمال کۆچەر: مووچەی فەرمانبەران مسۆگەركراوەو هیچ دواکەوتنێکی بەسەردا نایەت
جەمال کۆچەر؛ ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: مووچەی فەرمانبەران مسۆگەركراوە، سەرەڕای ئاستەنگەکان، هیچ کەمکردنەوەو دواکەوتنێکی بەسەردا نایەت و دەستکاری ناکرێت.
وتیشی: بژاردە لەبەردەستە بۆ زامنكردنی بەردەوامی خەرجکردنی تەنانەت گەر حکومەتی كاربەڕێكەریش لەشوێنی خۆیدا بمێنێتەوە.
جەمال کۆچەر: حکومەت دەتوانێت پەنا بۆ قەرزکردن ببات، وەک پێشتر کاتێک پەرلەمان سێ یاسای قەرزکردنی دەرکرد، حکومەت ئەوكات كاربەڕێكەربوو.
ڕوونیشیکردەوە: ئەم بژاردەیە هێشتا لەبەردەستدایەو دەتوانرێت دووبارە پیادەبكرێت، بەپێی ئاماری نوێ کە لەگەڵ بارودۆخی ئێستادا بگونجێت.
دەشڵێت: گەر حکومەت پێکنەهێنرێت و دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە، پەرلەمان و حکومەت بەرەو دەرکردنی یاسای نوێی قەرزکردن هەنگاو دەنێن و تاکە چارەسەر كە ئێستادا لەبەردەستدایە قەرزکردنە لە بانکە ناوخۆییەکان.
جەختیشكرد: عێراق خاوەنی سەرچاوەی دارایی پێویستە، بەڵام زیادكردنی داهاتی ناوخۆ هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە داراییەکان.




