پەرلەمانی عێراق
plus4
berî 5 saet

پەرلەمان کۆدەبێتەوەو هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری تێدا نییە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق؛ کارنامەی دانیشتنی سبەی دوو شەممەی بڵاوكردەوە، بەڵام بەرنامەكە تەنها دەنگدانی لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان تێدایە.

بەپێی کارنامەکە، لەدانیشتنی سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هیچ بڕگەیەک تایبەت نەکراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

ئەمەش لەكاتێكدایە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا پەرلەمانتارانی عێراق 220 واژۆیان كۆكردەوەو داوایانكردووە دانیشتنی ڕۆژی دوو شەممە تایبەت بکرێت بەهەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجامبدرێت.