plus4
berî 6 saet
ئێران: ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمریکا بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانەکانیان شکستی هێناوە
ئیبراهیم زولفەقاری؛ وتەبێژی قەرارگەی خاتەم ئەنبیا ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمریکا بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانە بێسەروشوێنەکانیان شکستی هێناوە.
دەشڵێت: لەئۆپەراسیۆنەکەی ئەمریکادا، دوو هێلیکۆپتەرو فڕۆکەیەک تێکشکێنراون.
زولفەقاری دەڵێت: لەئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سوپاکانی پاسداران و ئێران و بەسیج و پۆلیس لەباشووری ئەسفەهان، دوو هێلیکۆپتەری ئەمریکی لەجۆری (بلاک هۆک) و فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی لەجۆری C-130 تێکشکێنران.
جەختیشیکردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە ئەمریکا بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانەکانیان لەنێو ئێران، شکستی هێناوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ لەئۆپەراسیۆنێکی مێژووییدا ڕزگارکردنی هەردوو فڕۆکەوانە ئەمریکییەکەی لەنێو خاکی ئێران ڕاگەیاندو وتیشی: خۆمان ئەو فڕۆکانەمان تێکشکاندووە.




