فرۆکەوانی
plus4
berî 7 saet

ئەمریکا هەردوو فڕۆکەوانەکەی رزگارکرد کە فڕۆکەکەیان لەئێران تێکشکا

 

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: هێزێکی کۆماندۆز توانیویانە لەئۆپراسیۆنێکی زەمینیدا هەردوو فڕۆکەوانەکە لەنێو ئێران رزگار بکەن.

وتیشی، لەپڕۆسەی رزگارکردنی فڕۆکەوانی دووەمدا ئەفسەرێکمان برینداربوە.

میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایکردووە کە ئۆپراسیۆنەکە لەرۆژی هەینییەوە دەستیپێکردووەو هێزێکی کۆماندۆ چونەتە نێو ئێران و لەرۆژی یەکەمدا فڕۆکەوانی فڕۆکە ئێف 35ـــەکە رزگارکراوە.

بەڵام گەڕان بەدوای سەرنشینی دووەم کە ئەفسەر بوە ئەنجامدراوە؛ شەڕێکی زۆر قورس لەنێوان هێزەکەی ئەمریکاو ئێرانییەکان رویداوە و لەئاسمانەوە پاڵپشتی چڕ لەهێزەکە کراوە.

تەنانەت هەلیکۆپتەرێکی ئەمریکی لەکاتی ئۆپراسیۆنەکەدا کەوتوەتە خوارەوە.

لەکۆتاییدا توانراوە ئەفسەرەکە رزگاربکرێت.