کۆبونەوە
Plus4
berî 1 saet

سودانی پرسی کەرتی نەوت لەعێراق تاوتوێ دەکات

 

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوەیەکی گرنگی سەبارەت بە دۆخی کەرتی نەوت لەعێراق تاوتوێکرد کە تێیدا وەزیری دارایی و وەزیری نەوت و راوێژکارە ئابوورییەکان ئامادەیبوون.

 

لە کۆبونەوەکەدا دۆخی کەرتی نەوت لە بەر ڕۆشنایی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ئەم کەرتە دەبێتەوە لە ئەنجامی بەردەوامبوون و فراوانبوونی شەڕەکە تاوتوێکرا کە کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر ئابووری ناوچەکە و جیهان دەردەکەوێت.