فۆڕمی خۆراک
plus4
berî 2 saet

فۆرمی خۆراکی زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر بلۆک کراوە

 

تاڵب حەسەن؛ بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پلاندانان لەوەزارەتی بازرگانیی عێراق، بەڕۆژنامەی سەباح-ی ڕاگەیاند: لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا فۆرمی خۆراکی یەک ملیۆن و 400 هەزار فەرمانبەر بلۆککراوە کە مووچەکانیان لەسەرووی ملیۆن و 500 هەزار دینارە.

دەشڵێت: وەزارەتەکە هەنگاو دەنێت بۆ بلۆککردنی فۆرمی خۆراکی ئەو هاووڵاتییانەش کە باجی مانگانەیان دەگاتە 1 ملیۆن و 500 هەزار دینار.