خالد شوانی
Plus4
berî 1 saet

د. خالید شوانی: سودانی و تەیف سامی وتیان گەر هەرێم نەشتوانێت 120 ملیارەکە ڕەوانە بکات، مووچەی مانگی سێ خەرجدەکەین

 

 

د. خالید شوانی؛ وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند: لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عێراق قسەم کردو پێیانڕاگەیاندم: گەر هەرێمی کوردستان نەشتوانێت 120 ملیار داهاتی ناوخۆ ڕەوانە بکات، مووچەی مانگی سێ هەر خەرجدەکەین.

 

د. خالید شوانی؛ ئاشکرایکرد کە بۆ مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرو مووچەخۆرانی هەرێم، قسەی لەگەڵ هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق و تەیف سامی؛ وەزیری دارایی عێراق کردووە.

 

شوانی؛ وتی: جگە لەسودانی؛ لەگەڵ تەیف سامی؛ش قسەم کردووەو پێمووتن هەرێم 120 ملیارەکەی نییە بینێرێت، پێیانووتم: کێشەمان نابێت و هەفتەی داهاتوو مووچەی هەرێم دەنێرین، بەچاوپۆشیكردن لەناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ.

 

بەهۆی ئەو شەڕەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، هاتووچۆی فڕۆكەوانی و دەروازە سنوورییەكان و بازرگانی ڕاگیراوەو بەهۆی پشووەوە داهاتی فەرمانگەكانیش كەمیان كردووە، بۆیە حكومەتی هەرێم دەڵێت: ناتوانین 120 ملیار دینار بۆ مووچە ئاما٢٢دە بكەین.