تێچوی جەنگ
plus4
berî 14 saet

ئەمریکا لەهەر کاتژمێرێکدا نزیکەی 42 ملیۆن دۆلار شەڕی ئێران خەرجییەتی

 

لەشەڕی دژ بەئێراندا، ئەمریکا خەرجییەکی زۆری هەیەو ژمارەکان خەیاڵین.

بەپێی ئامارەکان، تێچووی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران لەئاستێکی زۆر بەرزدایە، تائێستا زیاتر لە 34 ملیارو 400 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

بەڕێوەبردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییانە قەبارەیەکی خەیاڵی لەپارەی تێدەچێت و بارگرانییەکی زۆری دارایی دەخاتە سەر واشنتۆن.

بەجۆرێک لەهەر چرکەیەکدا 11 هەزارو 500 دۆلارو لەکاتژمێرێکدا 41 ملیۆن و 600 هەزار دۆلارو لەڕۆژێکیشدا تێچووی جەنگ لەسەر ئەمریکا یەک ملیار دۆلار بووە.

بەنموونەش ئەمریکا تەنیا 16 فڕۆکەی لەم جۆرەی هەیە، بەڵام دوێنێ ئێران یەکێک لەو فڕۆکانەی تێکشکاند.

نرخی فڕۆکەکە 70 هەزار دەفتەر دۆلارەو یەکێکە لەدەگمەنترین فرۆکەکانی ئەمریکا.

فڕۆکەکە ناوی (E-3 Sentry AWACS)ەو لەبنکەی شازادە سەلمانی سعودییە لەهێرشێکی ئێران تێکشکێندراو یەکێکە لەدەگمەنترین فڕۆکەکانی سیخوڕی و سەربازیی ئەمریکا.