عەلی قەرەداغی
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی موسڵمانان لەبەیاننامەیەكدا، سەردانەكەی سەرۆكی ئیسرائیل بۆ توركیا بە نەخوازراو و ناپەسەند ناودەبات.
 
قەرەداغی دەشڵێت: سەردانی سەرۆكی دەوڵەتی قەوارەی زایۆنی كە قودس و قیبلەی یەكەممانی داگیركردووە بۆ كۆماری توركیا، شتێكی سەیر و چاوەڕواننەكراو بوو.
 
ئەمینداری یەكێتی موسڵمانان راشیدەگەیەنێت: پێگە و پایەی توركیا لەناو ئوممەتی ئیسلامیدا، ئەوەی لێدەخوازێ كە بەهەموو تواناكانی زیاترو زۆرتر بوەستێ بە رووی داگیركار و سەركردەكان و كەسایەتییە دیارەكانیدا، بەرووی ئەو تاوانانەیاندا كە رۆژانە ئەنجامی دەدەن.