plus4
berî 1 saet
بەڤیدیۆ.. حـ.ـەشـ.ـدی شەعبی: تەنها ئەمڕۆ تەنها لەموسڵ سێ جار هێرشکرایە سەر هێزەکانمان
بەیانیی ئەمڕۆ چەند بارەگایەک حـ.ـەشـ.ـدی شەعبی کرانە ئامانج.
لەوبارەیەوە دەستەی حـ.ـەشـ.ـدی شەعبی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند: بارەگاکانی حـ.ـەشـ.ـد لەپارێزگای نەینەوا کراونەتە ئامانج.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەیانیی ئەمڕۆ بارەگاکانی حـ.ـەشـ.ـدی شەعبی لەپارێزگای نەینەوا، لەلایەن ئەمریکاو ئیسرائیل بەئامانج گیران.
دەشڵێت: بارەگاکان سێ هێرشی ئاسمانییان کراوەتە سەرو یەکەم هێرش بارەگای لیوای 14ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای کردووەتە ئامانج.
هێرشەکانی دووەم و سێیەم بارەگاکانی 4ی سەر بەهەمان لیوای کردووەتە ئامانج، بەڵام تەنها زیانی ماددیی هەبووەو هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.
بەڵام سەرچاوەکانی هەواڵی نزیک لەناوچەکە دەڵێن: بەهۆی هێرشەکانەوە ژمارەیەک چەکداری هێزەکە گیانیان لەدەستداوەو برینداربوون.
ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا، چەندین بارەگای تری هێزەکە لە 7 پارێزگا کراونەتە ئامانج و بەهۆیانەوە نزیکەی 20 چەکدار گیانیان لەدەستداوەو برینداربوون.
لەم لینکەوە ساتی بەئامانجگرتنی یەکێک لەبارەگاکانی هێزەکە ببینن 




