Plus4
berî 2 saet
ئەمریکا 10 هەزار سەرباز ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
وەزارەتى جەنگیی ئەمریکا، بەنیازی ڕەوانەکردنی 10 هەزار سەربازە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئامانج لەو بڕیارە بۆ ئەوەیە وەزارەتەکە بژاردەی سەربازی زیاتر بخاتە بەردەم دۆناڵد ترەمپ.
لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لەزاری بەرپرسانی وەزارەتی جەنگیی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە: سەرقاڵی تاوتوێکردنی پرسی ڕەوانەکردنی 10 هەزار سەربازن بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا بژاردەی سەربازی زیاتر بخاتە بەردەم دۆناڵد ترەمپ.
ڕۆژنامەکە دەڵێت: هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر ناردنی هێزی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدرێت، ئەو هێزەش کە ڕەوانە دەکرێت، لەو هێزەی ئێستا لەناوچەکە هەن جیاوازە، تا بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی دژی ئێران.
دۆناڵد ترەمپ؛ لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیال ڕایگەیاند؛ دەرفەتێکی تری 10 ڕۆژە دەداتە ئێران بەر لەوەی هێرشبکاتە سەر وێستگەکانی وزەی ئەو وڵاتە کە ئەوەش لەسەر داوای تارانە.




