Plus4
berî 1 saet
121 پەرلەمانتاری عێراق داوای دانیشتنی بەپەلەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن
ئەمڕۆ 121 پەرلەمانتاری عێراق، واژۆیان لەسەر نووسراوێک کردووەو داوا دەکەن کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار تەرخانبکرێت.
لەنووسراوەکەدا کە واژۆی 121 پەرلەمانتاری لەسەرە، داوا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن، دانیشتنێکی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار تەرخانبکات، ئەویش بەپێی بڕگەکانی دەستووری عێراق و مەرجە دەستوورییەکان، وەک وەڵامدانەوەیەکیش بۆ دۆخی ئێستا.
ئەو پەرلەمانتارانە پێیانوایە بەردەوامبوونی پۆستی بەتاڵی سەرۆکایەتیی کۆمار، بەربەستە بۆ پرۆسەی دەستووری و لەعێراق و کاریگەریی نەرێنیی لەسەر کارکردنی دەسەڵاتە دەستوورییەکان دەبێت.
دەشڵێن: پێویستە بەزووترین کات ئەم ئەرکە نیشتمانییە گرنگە تەواوبکرێت، تا سەقامگیریی پرۆسەی سیاسی مسۆگەر بکرێت و متمانەی هاووڵاتیان بەدامەزراوەکانی دەوڵەت و ئەو نوێنەرانەی کە نوێنەرایەتییان دەکەن، بەهێزتربێت.
جەختیش لەسەر پێویستیی بەپەلە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کۆمار لەکارنامەی دانیشتنی داهاتوو دەکەنەوە.




