Plus4
berî 2 saet
لەسەر دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق ، ئەنجومەنی دادوەری هاتە دەنگ
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق راگەیەندراوێکی سەبارەت بە دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ بڕیارێکی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاخود ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەرکرد بێت.
پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی داوەو بۆ ئەو مەبەستە داوای ئیمزاو پشتگیری لە هاوڵاتیان دەکات.





