اميركا
Plus4
berî 2 saet

🔻ئەمریکا جارێکی دیکە داوا لە هاوڵاتیانی دەکات بەپەلە عێراق جێبهێڵن 

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغداد هۆشدارییەکی دیکەی بڵاوکردەوەو داوا لە هاوڵاتیانی ئەمریکا دەکات بەهیچ شێوەیەک گەشت بۆ عێراق نەکەن.

 

هاوکات داواش لەو هاوڵاتیانەی ئەمریکا دەکات کە تا ئێستا لەعێراق ماون بەپەلە ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

 

دەشڵێت گەشتی فڕۆکە لە عێراق راگیراوەو پێویستە هاوڵاتیانی ئەمریکا بە وشکانی ڕوو لە وڵاتانی ئوردن و سعودیا و کوەیت و تورکیا بکەن .

 

هاوکات هۆشداریشی داوەتە هاوڵاتیانی لە ڕووکردنە باڵیۆزخانەو کونسوڵخانەکانیان لە عێراق بەو پێیەی هەڕەشەی بۆردومان و درۆنی لەسەرە.