قالیباف
Plus4
berî 1 saet

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: دوژمنان بە هاوکاریی وڵاتێکی ناوچەکە دەیانەوێ دوورگەیەکی ئێران داگیربکەن

 

محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، زانیارییان پێگەیشتووە کە دووژمنانی وڵاتەکەیان بە هاوکاریی وڵاتێکی ناوچەکە، دەیانەوێت لەڕێی ئۆپەراسیۆنێکەوە دورگەیەکی ئێران داگیربکەن.

 

هەرچەندە قالیباف ناوی دورگەکەی ئاشکرانەکردووە، بەڵام هۆشداری ئەوەیدا ئەگەر هەر هەنگاوێکی لەو شێوەیە بنرێت ئەوە هەموو ژێرخانی ئەو وڵاتە دەکەنە ئامانج بەبێ هیچ سنووردارکردنێک.