Plus4
berî 1 saet
🔻ئێران.. یاسای تێپەڕبوون بەگەرووی هورمز گۆڕاوەو بۆ ئەمریکاو ئیسڕائیل قەدەغەیە
ئیبراهیم زۆڵفەقار وتەبێژی فەیلەقی خاتەم ئەلئەنبیا لە ئێران، ئاشکرایکرد بارودۆخ لە گەرووی هورمز گۆڕاوە و هەرگیز ناگەڕێتەوە دۆخی پێشووی.
راشیگەیاند ، سەرکردەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەدەست جۆرێک لە شۆکی مێشکەوە دەناڵێنن کە ناچاریان دەکات ئەنجامی شەڕەکە قبوڵ بکەن و لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن.
زۆڵفەغاری لە بەیاننامەیەکدا دەشڵێت، ئیرادەی تاران سروشتی ڕووداوەکانی داهاتوو دیاری دەکات و لە ئێستادا ئێران یاساکانی چوونە ژوورەوەی کەشتیەکانی هەموارکردوەتەوە و تێپەڕبوون بۆ هێزەکانی ئەمریکا و هەموو ئەوانەی پەیوەستن بەوانەوە بە تەنیا لە دەستی ئێراندایە.




