تەقەکردن
Plus4
berî 1 saet

🔻عێراق دەڵێت بێدەنگ نابین وەڵامی هێرشەکان دەدەینەوە 

 

سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند ، وێڕای هەوڵه دیبلۆماسییەکانمان بۆ ئەوەی عێراق بەدوربگرین لەو جەنگەی لەناوچەکە هەیە، بەڵام هێرش و دەستدرێژی بۆ سەر هێزە سەربازییەکانی عێراق بەردەوامە و دواییانیان هێرشە ئاسمانییەکەی حەبانییەیە کە بەهۆیەوە ژمارەیەک لەسەربازانی سوپای عێراق شەهید برینداربوونە.

 

دەشڵێت دەستەوەستان نابین و مافی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە دوژمنکارانەمان هەیە، بەو پێیەی لەبەردەم دۆخێکی تەواو تاوانکاری داین کە پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەکان دەکات و کاریگەری خراپیشی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق جێدەهێڵێت.