Plus4
berî 1 saet
مەرجەكانی ئێران بۆ دانووستان و ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریكا ئاشکرابوون
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز؛ مەرج و داواکارییەکانی تارانی پێش دانووستان لەگەڵ ئەمریکا ئاشکراکرد بریتین له:
1- گرەنتیدان بەوەی لە ئایندەدا دووچاری هێرشی تر نەبێتەوە.
2- قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ئێران بکاتەوە.
3- کۆنترۆڵی تەواوی گەرووی هورمز بچێتەوە ژێردەستی تاران.
4- هیچ دانووستانێک سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی بالیستی نەکرێت.
ئەمەش دوای ئەوەی لەنووسراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا دیاریکراوە کە کێ ڕێگەی پێدراوە بەهورمزدا تێبپەڕێت، كە کەشتییەکانی ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە دووژمنی ئێران نین.
ئەمانەش تەواو پێچەوانە ئەو ڕەشنوسە (15) خاڵییەن کە ئەمریکایان بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران دایناون و تیایدا دۆناڵد ترەمپ؛ بانگەشەی ئەوە دەكات ئێران بەهەندێك خاڵی سەرەكی ڕازیبووە:
1- هەڵوەشاندنەوەی توانا ئەتۆمییەکانی ئێستا.
2- پابەندبوون بەوەی تاران نەبێتە خاوتن چەکی ئەتۆمی.
3- ڕاگرتنی پیتاندن لەناوخۆی ئێران.
4- ڕادەستکردنی ماددەی پیتێنراو بەئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم.
5- دوورخستنەوەیە نەتەنزو فۆردۆو ئیسفەهان لەخزمەت.
6- لەناوبردنی تەواوی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.
7- ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەستی بەتەواوی زانیارییەكانی ئێران بگات.
8- وازهێنان لەبەکارهێنانی گرووپە چەكدارەكان دژی ئەمریکاو وڵاتان.
9- ڕاگرتنی پارەدارکردن و پڕچەککردنی ئەو گرووپانە.
10- هێشتنەوەی گەرووی هورمز بەکراوەیی.
11- كۆتوبەندكردنی موشەکی بالیستیی وڵاتەکە.
12- سنوردارکردنی بەکارهێنانیان بۆ مەبەستی سەربازی تەنها لەبەرگریکردندا.
13- هەڵگرتنی سەرجەم سزاکانی سەر ئەو وڵاتە.
14- پاڵپشتیکردنی پرۆگرامێکی ئەتۆمی مەدەنی لەناوچەی (بوشەهر)ی ئێران.
15- نەهێشتنی میکانیزمی گێڕانەوەی سزاكانی سەر تاران.





