Plus4
berî 1 saet
🔻بانکی ناوەندی عێراق هەوڵێکی بۆ جێگیرکردنی نرخی دینار لە بەرامبەر دۆلار دەستپێکرد
بانکی ناوەندی عێراق هەوڵەکانی خۆی خستوەتەگەڕ و دەیەوێت ئەو بانکە عێراقیانەی سزادراون بگەڕێنێتەوە بۆ نێو بازاڕی مامەڵەکردن بەدۆلار، کە ئەمەش رۆڵی دەبێت لە جێگیرکردنی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار.
بەپێی راگەیەندراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق، لەگەڵ کۆمپانیای وردبینی جیهانیی “Oliver Wyman” لەسەر هێڵن و دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەو وردبینییەوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا گۆڕانکاری ئەرێنی لە بازاڕدا بەدی بکرێت و هەروەها فشارەکانی سەر دینار کەم ببنەوەو بانکە سزادراوەکانیش بگەڕێنەوە نێو بازاڕی مامەڵەکردن بە دۆلار.
چەندین بانکی جیهانی بەهۆی سزاکانی گەنجینەی ئەمریکاوە ناتوانن مامەڵە بە دۆلار بکەن لەوانە، بانکەکان ئەنساری ئیسلامیی و ئەلقابزو ئاسیاو بابلی و شەرقلئەوسەت و ئیسلامی عەرەبی و جنوبی ئیسلامی و هەروەها ئەلئیتیحاد.





