Plus4
berî 1 saet
🔻کەتیبەکانی حزب-وڵا:
🔶 بۆ ماوەی 5 رۆژی تر راگرتنی هێرشەکانمان بۆ سەر باڵێۆزخانەی ئەمریکا درێژکردەوە.
🔶 بەرژەوەندی لەوەدا نابینین دەزگای هەواڵگری عێراقی بکرێتە ئامانج بەڵام پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ دڵسۆزی و نیشتمانپەروەری ئەفسەرەکانی بکرێت.
🔶 ١٠٠٪ی ئەو ئەفسەرە کوردانەی لەناو دەزگاکەدان، پەیوەندییان بە "مۆساد و ئەمریکییەکانەوە" هەیە.
🔶ئەفسەرانی پێکهاتەیەکی دیکەش کە ٧٠٪ی کۆی ئەندامانی دەزگاکە پێکدەهێنن؛ پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان لەگەڵ ئەمریکا، ئوردن و ئیمارات هەیە.
🔶 ئەم ئەفسەرانە خزمەت بە دوژمن دەکەن دژی وڵاتەکەیان، لەپێش هەموشیانەوە (سەعد وەقاس ئەلحەدیسی) و گروپەکەی.
🔶 زۆربەی ئەفسەرە شیعەکان لەناو دەزگاکەدا بێ دەسەڵاتن و "دەسەڵاتیان نییە".
🔶 زۆربەی لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی، بەهۆی چاودێری و زانیاریی ئەم خیانەتکارانەوە بووە.





