فڕۆکەخانەی بەغدا
Plus4
berî 1 saet

عێراق؛ ئاسمانی خۆی بەڕووی سەرجەم فڕۆکەکاندا داخستەوە

 

دەسەڵاتى فڕۆکەوانیى مەدەنى عێراق لەبەیاننامەیەکدا بڕیاریدا بەدرێژکردنەوەی ماوەی داخستنی ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم فڕۆکەکاندا بۆ ماوەی (72) کاتژمێری تر.

 

درێژکردنەوەی ماوەی ئەمجارە لەکاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستپێدەکات تاکاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی کاتی دەبێت.

 

لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و گرژییەکانی ناوچەکە دراوەو بەپێی پێشهاتە نوێیەکانیش جارێکیتر هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکە دەکرێتەوە.

 

لەڕۆژی 28ى مانگی ڕابردووەوە، دوای دەستپێکردنی جەنگ، ئاسمانى عێراق بەڕووى گەشتە ئاسمانییە مەدەنییەکاندا داخراو تائێستا بەردەوامىی هەیە، هەرسێ رۆژ جارێکیش، داخستنەکە درێژدەکرێتەوە.