کۆمپانیای غاز
Plus4
berî 1 saet

🔻غازەکەی ئێران هاتەوەو دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە 

 

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە دەستپێکردەوەو وێستگە غازییەکانی کارەبا جارێکی دیکە دەکەونەوە کار.

 

دەشڵێت لە ئێستا دابینکردنی غازی ئێرانی بەڕێژەی پێنج ملیۆن مەتر سێجا دەستیپێکردووەتەوە

 

دوای بەئامانج گرتنی کێڵگەی پارسی ئێرانی لە لایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە ، دابینکردنی غاز بۆ وێستگە کارەباییە غازییەکانی عێراق راگیرا، ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لە سەر کەمبونەوەی پێدانی کارەبا لە عێراق دروستکرد.