Plus4
berî 2 saet
پیرۆزباییەکی جەژن ئاشووبێکی گەورەی لەعێراق دروستکرد
بەهۆی پیرۆزباییەکەوە خەریکە ئاشوبێکی گەورە دروست دەبێت و دژەتیرۆر دەستوەردان دەکات.
چالاکوانێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە عەرەبێکی سونەیە؛ وێنەی کۆشکەکانی سەرۆکایەتی لەتکریت بڵاوکردوەتەوەو لەسەری نوسیوێتی جەژنتان پیرۆز..!!
ئەم پۆستە بە سوکایەتیکردن بە قوربانیانی سپایکەر لێکدرایەوە کە لەساڵی 2014 لەتکریت رویدا، کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.
دژەتیرۆری عێراق ئەو چالاکوانەیان دەستگیرکرد کە ناوی (یەزید حەسون)ـــەو پۆستەکەیان پێی سڕیوەتەوەو سەریشیان تاشیوە.
موقتەدا سەدریش دەڵێت: کۆتایی بەو باسە بهێنن.




