Plus4
berî 2 saet
حەشد: سیمۆرەیەک بە دشداشەو عەگاڵە دەرکەوت
حەشد لەبەیاننامەیەکدا ( فەیسەڵ فەرحان ئال سعود ) وەزیری دەرەوەی سعودیا بە سیمۆرە ناودەبات و دەڵێت: بونەوەرێک دەرکەوتووە لەسیمۆرە دەچێت بەڵام دشداشەو عەگاڵی لەسەردا بوو.
دەشڵێت: ئێمە دەزانین لەکاتی تەنگانەداو ئەو کاتەی حەشدی عێراق هاتە بەرهەم؛ کێ پشتیوانی سەقامگیری عێراقی دەکردو کێیش هەزاران خۆکوژی هەناردە دەکرد بۆ کوشتنی ژن و منداڵ.
بەیاننامەکەی حەشد کاردانەوەی قسەکانی وەزیری دەرەوەی سعودیایە کە وتی" حەشدی عێراق بەرهەمی ئێرانە."




