Plus4
berî 2 saet
وەزارەتی کارەبای عێراق: 3100 مێگاوات کارەبا کەمیکردووە چوونکە ئێران غازی بۆ عێراق ڕاگرتووە
وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرایکرد کە تاران بەتەواوی هەناردەی غازی بۆ عێراق ڕاگرتووە.
ڕوونیشیکردەوە: بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبای عێراق 3100 مێگاوات کەمیکردووە.
وەزارەتەکە جەختیکردەوە کە بەئامانجگرتنی ژێرخانی کەرتی وزەو کارەبا کارێکی زۆر مەترسیدارە.
ئەوەشی ڕوونکردەوە کە لەئێستادا وێستگەکانی کارەبا بە غازو سووتەمەنی ناوخۆیی کاردەکەن و پێدانی کارەباش تاڕادەیەک جێگیرە.
دووپاتیکردەوه کە لەبەرامبەردا ڕێوشوێنەکانی حکومەت بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی ڕاگرتنى غازی ئێران.





