Plus4
berî 1 saet
پەرلەمانى عێراق بەیاسا هەوڵی دابینکردنى سیستمى بەرگرى دەدات
ئەحمەد خەزعەلی؛ ئەندامى لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: کار لەسەر دەرکردنى یاسای دابینکردنى پارە بۆ کڕینى سیستمی بەرگریی ئاسمانی دەکەین.
ڕوونیشیکردەوە: ئەمە لەکاتێکدایە، پێشێلکارییەکان بۆسەر ئاسمانی عێراق بەردەوامن کە لەئەنجامدا تائێستا زیاتر لە ٨٠ چەکدارو بەرپرسی گرووپە چەکدارەکان کوژراون و برینداربوون.
خەزعەلی؛ ڕاشیگەیاند: ئەمە هەنگاوێکی بنچینەیی و گرنگە، چوونکە دابینکردنی پارەی پێویست بۆ کڕین و پەرەپێدان و کارپێکردنی سیستەمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی دابیندەکات و پارێزگاریکردن لەئاسمانی عێراق مسۆگەر دەکات.
ڕوونیشیکردەوە: یاساکە لەژێر ڕۆشنایی ئاڵەنگارییەکانی ئێستای ناوچەیی و پێشهاتە ئەمنییەکان دێت کە پێویستیی بە بەهێزکردنی ڕێگری بەرگریکردن هەیە، جەختی لە پێویستیی یاسایەک بۆ بەهێز کردنى ئاسایش و سەقامگیری وڵات کردەوە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هێرشە بەردەوامانەی کە هەڕەشە لە سەقامگیری سیاسی و ئەمنیی عێراق دەکەن.




